کەشناسی: بەفر دەبارێت و پلەی گەرما بۆ -10 دادەبەزێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبنیبی دەکات لە سبەی شەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم بگرێتەوە و تاوەکوو چوار ڕۆژ کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕەچاوی سەلامەتی خۆیان بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 26ی کانوونی یەکەمی 2025ـی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی ڕاگەیەندراوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پێشبینی شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ سبەی شەممە 27 تاوەکوو سێشەممە 30ی ئەم مانگە دەکات، ئاماژەیداوە، شەپۆلی بەفربارینەکە زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بە تایبەت ناوچەکانی حاجی ئۆمەران، چیای کۆڕە، دەڤەری پێنجوێن، کانی ماسی و ئامێدی، کە پلەی گەرمی بۆ -10 پلەی سیلیزی دەدەبەزێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات و داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگادار بن و ڕەچاوی سەلامەتی خۆتان بکەن.
