پێرفۆرمانسی "من هێشتا به پێوه‌م" به‌رهه‌مهێنرا
هونه‌رمه‌ندی كوردی تاراوگه، "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی" به‌رهه‌می هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
"من هێشتا هەر بە پێوەم" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری "لابۆری شانۆی لالشه" له ڤیه‌ننا، كه هونه‌رمه‌ندی كوردی تاراوگه، "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی" به‌رهه‌می هێناوه.
ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه، "نمایشێكی هونه‌رییه" و به هۆی په‌یڕه‌وكردنی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆرۆناوه، وه‌ك به‌رهه‌مێكی تۆماركراوی ئه‌و ناوه‌نده كوردییه‌ی ڤیه‌ننا، له رێی یوتیوبه‌وه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه، كاره هونه‌رییه‌كانی له وێنه‌گرتن، مۆنتاژ، ده‌نگ و نواندن له لایه‌ن "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی"ـیه‌وه بۆ كراوه.
به‌رهه‌مهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه له كاتێكدایه، به هۆی كۆرۆناوه، هۆڵی شانۆی لالش لە ڤیه‌ننا، داخراوە و هەموو پڕۆژەکانیان راگیراون و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هونه‌ری ناوه‌نده‌كه، له رێی ئینته‌رنێته‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
زمانی پێرفۆرمانسەکە، زمانی سۆمەری - ئەکەدی کۆن و زمانێکی هونەریی تایبەته و چەند دەنگێکی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میکس کراون.
"نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی" له رێی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌وه، هه‌وڵیداوه گوزارشت له قه‌یرانه قوڵه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگه بكات، به تایبه‌تی له رووی "داپۆشینی جوانییه‌كانی ژیان، داپڵۆسینی تاكه‌كان و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان".
هه‌ر له‌و به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵدراوه، نمایشی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه بكرێت بۆ رزگاربوون و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و هێز و توانای مرۆڤ له خۆده‌ربازكردن و تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و توندوتیژی و بێ ده‌نگ نه‌كردنی مرۆڤه‌كان.