سبەی لە کەرکووک پشووی فەرمییە
پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: سبەی لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان، ناوەندەکانی خوێندنی سەرەتایی، بنەڕەتی و ئامادەییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
پارێزگای کەرکووک لە ڕایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سبەی یەکشەممە 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان، ناوەندەکانی خوێندنی سەرەتایی، بنەڕەتی و ئامادەییەکان، پشووی فەرمی دەبێت.
بە گوێرەی ڕاگەینراوەکە، ڕاگرتنی دەوام لە باخچەکانی ساوایان و ناوەندەکانی خوێندنی سەرەتایی و بنەڕەتی و ئامادەیی، بۆ هۆکاری نالەباری کەشوهەوا دەگەڕێتەوە، جەختی لەوەشکردووەتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەشناسی و پەروەردەی کەروکووک، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابییان و خوێندکاران، بڕیارداوە ڕۆژی یەکشەممە بکرێت بە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوام لە فەرمانگە حکوومییەکان و پەیمانگە و کۆلێژەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت و ئەم پشووە ئەوان ناگرێتەوە.
