خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە
خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و چوارشەممە، 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە "بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە سبەی لە کاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لە دوای کاتژمێر 01:00ـی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو."
