محەممەد حاجی مەحموود: له عێراق ویستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت: عێراق چەندین پێشێلکاری یاسایی و دەستووری، بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و بەردەوامیشە لەم پێشێلکارییانە.
یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، محەممەد حاجی مەحموود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـدا گوتی: بە هیچ جۆرێک ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه و تەنانەت لە وڵاتەکە ویستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستووریش هه‌یه.
هاوکات ڕایگەیاند: عێراق چەندین پێشێلکاری یاسایی و دەستووی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و بەردەوامیشە لەم پێشێلکارییانە.
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، باسی لەوە کرد، پێویسته نێوماڵی كورد یه‌كڕیز بێت و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق زۆر گرنگه.
گوتیشی: کورد ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بونیاتنانی عێراقی نوێ و ئێستا بەهێزترین هەرێم لە ناوچەکەدا، هەرێمی کوردستانە. بۆیە دەبێت لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقدا کورد خاوەن قسەی خۆی بێت و پێداگیربێت لە دەسخستنی مافەکانی.
محەممەد حاجی مەحموود، باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە کە وڵاتانی ناوچەکە بە گرنگییەوە مامەڵەی سیاسی بەهێزی لەگەڵ دەکەن، بۆیە دەبێت کورد ڕێز لەو مامەڵەیە بگرێت و خۆی بە بچووک نەبینێت.
