کەشناسی: بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت
بەگوێرەی دوایین پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو
- ئەمڕۆ دووشەممە، 29-12-2025:
ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت. لە کاتەکانی بەیانیدا شەپۆڵێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکانی (دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە) و دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر و کەرکووک) دەگرێتەوە. لەگەڵیدا نمەباران لە ناوچە نزمەکانی هەرێم دەبارێت. کاریگەریی شەپۆلەکە لە کاتەکانی شەودا لاواز دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت، دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت.
بڕی بەفربارینی پێشبینیکراو:
- ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: 15 بۆ 30 سانتیمەتر
- ناوچە نیمچە شاخاوییەکان: 5 بۆ 15 سانتیمەتر
- خێرایی با: مامناوەند دەبێت (10 – 25) کم/کاتژمێر. لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت و خێراییەکەی بۆ سەرووی 35 کم/کاتژمێر زیاد دەکات، بەتایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا.
- ئاراستەی با: باشووری ڕۆژهەڵات.
- پلەکانی گەرما: بەشێوەیەکی بەرچاو بە (5-8) پلە نزم دەبنەوە. لە زۆربەی ناوچەکان لە سفری سیلیزی نزیک دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفرەوە.
- مەودای بینین: لە نێوان (6 – 8) کیلۆمەتر دەبێت، لە کات و شوێنی دابارین بۆ (3 – 5) کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
- سبەی سێشەممە، 30-12-2025:
ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات. پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
- خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/کاتژمێر.
- ئاراستەی با: لە باکووری ڕۆژئاواوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت.
- پلەکانی گەرما: بەگشتی بەنزمی دەمێننەوە و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. تەنیا لە ناوچە نزمەکان کەمێک بە (1-2) پلە بەرز دەبنەوە.
- مەودای بینین: لە کاتی بەیانیدا لە نێوان (5 – 6) کیلۆمەتر دەبێت و پاشان بۆ (7 – 9) کیلۆمەتر زیاد دەکات.
- بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):
- هەولێر: 5
- سلێمانی: 0
- دهۆک: -1
- زاخۆ: -2
- کەرکووک: 6
- هەڵەبجە: 10
- سۆران: 2
- ئاکرێ: -1
- ئامێدی: -4
- گەرمیان: 7
