کەشناسی هەرێم: زۆرترین بەفر لە چیای پێرس باریوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند؛ بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی کەشناسی، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی سەخت و چڕی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، تێیدا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئاستی بەفربارین نیو مەتری تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی داتاکان، ڕێژەی بەفربارین لە پارێزگاکان و شارۆچکەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
1- پارێزگای دهۆک (بەرزترین ڕێژە لە چیای پێرس تۆمارکراوە)
لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەفر زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە و چیای پێرس بە 60 سم زۆرترین بڕی لێ باریوە:
چیایێ پێرس: 60 سم
کانی ماسی: 35 سم
بامەڕنێ: 26 سم
سەرسەنگ: 23 سم
ئامێدی: 20سم
دینارتە، زاوێتە و چامانکێ: 18سم (بۆ هەر یەکێکیان)
دێرەلووک: 17 سم
مانگیش: 15 سم
باکرمان، شیلادزێ و باتوفا: 13 سم
ئاکرێ و شەرمن: 12سم
ئەترووش و بجیل: 10سم
کردەسێن: 5 سم
باعەدر: 4 سم
زاخۆ: 3 سم
سەنتەری دهۆک: 1.5سم
2- پارێزگای هەولێر (حاجی ئۆمەران لە پێشەنگدایە)
لە سنووری پارێزگای هەولێر، ناوچە شاخاوییەکان سپیپۆش بوون و بەرزترین ڕێژە لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە:
حاجی ئۆمەران: 50 سم
هیران: 27 سم
شەقڵاوە و سیدەکان: 25 سم
چۆمان: 22 سم
پێرمام: 18 سم
ڕەواندز: 15 سم
سۆران: 11 سم
کۆیە: 10 سم
دێگەڵە: 8 سم
خەلیفان: 6.5 سم
3- پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پێنجوێن و قەڵادزێ زۆرترین بەفریان لێ باریوە:
یاخسەمەر و قەڵادزێ: 23 سم
سەرکەپکان: 19 سم
پێنجوێن: 17 سم
ماوەت: 12 سم
تەکیەی کاکەمەند و ڕانیە: 11 سم
چوارقوڕنە: 9 سم
سیتەک: 5 سم
قەرەداغ: 3 سم
قڕگە: 1 سم
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، داواش لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەکرێت لە کاتی هاتوچۆکردن لە ناوچە شاخاوییەکاندا وریای بەستەڵەک و تەم بن.
