دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد
دوای ئەوەی زەنگی چوونەوەژوورەوەی بۆ هۆڵی پەرلەمان لێدرا، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد.
سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، گوتی: زەنگی چوونەژوورەوە بۆ نێو هۆڵی پەرلەمان لێدرا، پەرلەمانتاران چوونە نێو هۆڵەکە و دەنگدان دەستی پێکرد.
ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی جارێکی دیکەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرایەوە، فەرهاد ئەترووشی، هاتە نێو کێبڕکێکە و بۆ وەرگرتنی پۆستەکە خۆی کاندید کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیلان بارزان، ئێستا پارتی بە دوو کاندید بەشداریی لەو دەنگدانە کردووە و شاخەوان عەبدوڵڵاش لە خۆکاندیدکردن نەکشاوەتەوە.
