ئێران چهندین هێزی یهكێتیی ئهوروپای بە تیرۆریست ناساند
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێزی ئاسمانی و دەریایی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپای بە تیرۆریست ناساند.
شەممە، 21ـی شوباتی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە بەرانبەر بڕیاری نایاسایی و بێ پاساوی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، تەواوی هێزی دەریایی و ئاسمانیی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بە تیرۆریست دەناسێنن.
باسی لەوەش کرد، بە تیرۆریستناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران، پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بە پێی راگەیەنراوەکە، هەر وڵاتێک کە بە هەر شێوازێک لە شێوازەکان پەیڕەوی لە بڕیارەکەی ئەمریکا بکات بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست، یان پاڵپشتیی لێ بکات، ئەوا دەچێتە خانەی مامەڵەی هاوشێوەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە 29ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەسەر بە تیرۆریستناساندنی سوپای پاسداران رێککەوتن، ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە 19ـی شوبات بە فەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.