هۆشداری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەدات، ئەوانەی لە دەرەوەی شارن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەدات، ئەوانەی ڕێگەی دەرەوە بەکاردەهێنن، زوو بگەڕێنەوە و پێش ئەوەی شەو دابێت و شەقامەکان ببەستێت و ببێتە بەستەلەک.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، تیمەکانیان بەدرێژای شەو دەست دەکەن بە لێدان و پرژاندنی خوێ لە رێگەکان، بۆ ئەوەی یارمەتی تیمەکان بدەن لە کارەکانیاندا.
لە ڕۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و دوێنێ دووشەممە بەفر بارین زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان لە ڕێگە دا ماون.
