دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات
دوای ئەوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، ئێستا قۆناغی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، فەرهاد ئەترووشی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، خۆی کاندید کرد.
شاخەوان عەبدوڵڵاش تا ئێستا لە خۆکاندیدکردن نەکشاوەتەوە، بەڵکوو پارتی بە دوو کاندید بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانەکە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و لیستی هەڵوێستیش بە یەک کاندید ئەویش; ڕێبوار کەریم، بەشداریی دەنگدانەکەی کرد.
دوای ئەوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، ئێستا قۆناغی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پەرلەمانی عێراق، هەر یەکە لە شاخەوان عەبدوڵڵا لەسەر لیستی پارتی و ڕێبوار کەریم لەسەر لیستی هەڵوێست، خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد و دوو گەڕی دەنگدان لە نێوانیان بەڕێوە چوو.
هەر دوو کاندیدە کوردەکە، لە دوو گەڕی دەنگداندا نەیانتوانی دەنگی پێویست (50+1)ـی ئەندامان بەدەست بهێنن، بۆیە کۆبوونەکەی پەرلەمان بە کراوەیی هەڵگیرا.
