ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: ئەمساڵ زیاتر لە 234 هەزار گوڵ و دار چێندراون
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، ئاماژه بەوە دەکات، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چاندنی گوڵ دار لە 20%زیادیکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی نمونەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادیکردووە.
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، 128 هەزار و 341 هەزار، دار لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ چێنراون، هەروەها لە شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەم ڕێژەیە، هەروەها ئەو دارانەی چاندراون لەجۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، چونکە ئەمانە بەرگەی کەشو هەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لەدوورگە ناوەندی نوێیەکان یاخود لەشوێنی قەربووی دارە وشک بووەکان داره شکاوەکان چێندراون .
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر باسی لەوەش کردووە، جگە لەکاری کاری چاندن ئەمساڵ زیاتر لە 73 شوێن لە پارک و باخچەو نافورە و شەقامە سەرەکیەکان و دوورگە ناوەندییەکان نۆژەنکراونەتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، بە پلان کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شار دەکات، لەسنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی کابینەی نۆیەم ملیۆنێک و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەکانی سۆران، ئاکرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێکیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.
