بەفربارینی سۆران مژده‌ی سه‌ری ساڵێكی خۆشی بۆ گه‌شتیاران هێناوه
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌كاریی بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و گه‌شتیاران كراوه، كه‌رتی گشتی و تایبەت بەیەكه‌وه هەماهەنگیان له‌سه‌ر پێشوازییه‌كی نموونه‌یی گەشتیارانی ناوخۆ و عێراقی و بیانی كردووه، به‌فربارینیش دیمه‌نه‌كانی سه‌رنجڕاكێشتركردووه.
به‌فربارین هه‌مووانی دڵخۆش كردووه، پێچه‌وانه‌ی ساردی كه‌شوهه‌وا، گه‌شتیاران له جووڵه و یاریی گه‌رموگوڕن.
حوسێن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گەشتیاریی چیای كۆڕه‌ك بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، "ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازی لەو گەشتیارانەی سەردانی چیای کۆڕەک دەکەن و شوێنی خۆگەرمکردنەوە و پشوودانمان ئامادە کردووە و ئاهەنگی سەری ساڵیش لە چیای کۆڕەک بە ڕۆژ و بە شەو لە سەری ساڵ بەڕێوە دەچێت".
د.فه‌یسه‌ل سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، "ئامانجی سەرەکی پلانەکەمان بۆ ئەوە بوو لە ڕووی ئەمنییەوە سەلامەتی هاووڵاتییان و گەشتیاران پارێزراو بێت و هێزە ئەمنییەکان پلانی تایبەتیان هەیە و هەماهەنگی باشیان هەیە لەگەڵمان بە تایبەتی بەرگری شارستانی و تەندروستی بۆ ئەوەی لە ئامادەکاری باشبن لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا".
لە ناوچە گەشتیارییەکان، کەرتی تایبەت بۆ پێشوازی ساڵی نوێ ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه، بۆ سەنتەری شارۆچكه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش کەرتی گشتی دەستەوەستان نەماوە.
بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و گەشتیاران، شەقامە سەرەکییەکانی سۆران ڕازێندراونەتەوە، بۆ شەوی سەری ساڵیش ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ناوەندی سۆران ئامادەکاریی بۆ سازدانی ئاهەنگێکی فراوان کردوە لە چواڕیانی کاوە.
