هەڵەبجە.. لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا ئافرەتێک سێ کچی بوو
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا لە هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە تەنیا لە نەخۆشخانەکانی ئافرەتان و لە دایکبووانی حکوومی، 53 منداڵ لە دایکبوونە و تەندروستیان جێگیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026، مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە دوای کاتژمێر12ـی شەوە تاوەکوو ئێستا حەوت منداڵ لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبووانی دهۆک لە دایکبوون، لەو ژمارەیە تەنیا یەکێکیان کچە و ئەوی دیکەیان کوڕن و تەندروستییان جێگیرە.
لەلای خۆیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026، فەرحان حەمە خان، گوتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە دوای کاتژمێری 12ـی شەو، تاوەکوو ئێستا نۆ منداڵ لە دایکبوونە، لەو ژمارەیە، حەوت کچ و دوو کوڕ بوونە، هەروەها دایکێک سێ منداڵی کچی بەیەکەوە بووە.
هەروەها شوان تەحسین بەڕێوەبەری کارگێریی نەحۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە دوای کاتژمێر 12ـی شەوە، تاوەکوو ئەمڕۆ 37 منداڵ لە نەخۆشخانەیان لە دایکبوونە، سێ منداڵی کوڕ بە نەشتەرگەریی و حەوت منداڵی دیکەی کچیش بەهەمان شێوە لە دایکبوونە.
ئاماژەی بەوە دا، 16 منداڵی کچ بە ئاسایی و 11 منداڵی کوڕ بە ئاسایی لە دایکبوونە و تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
