كوردستان24 چیرۆکی گیانلەدەستدان دوو گەنجەکەی بەردەم مزگەوتی سپی لە هەولێر ده‌گێڕێته‌وه
داوا ده‌كرێت سزاكانی سه‌رپێچیكردنی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ توندتر بكرێن
K24- هه‌ولێر:
کوردستان24 چیرۆکی گیانلەدەستدانی دوو هاوڕێ دەگیرێتەوە، کە شەوی رابردوو لە روداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە. بریندارێکی روداوەکەش باسی چرکە ساتی روداوەکە دەکات. پسپۆرێکی بواری هاتووچۆش دەڵیت: رۆژانە سێ تا چوار کەس بەڕوداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان گیان لەدەست دەدەن.
باوكی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا گیانی له‌ده‌ستدا، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا ده‌كات، سزاكانی سه‌رپێچیی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ توندتر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كه‌سانی دیكه نه‌بنه قوربانی ئه‌و رووداوانه.
هه‌ر له‌و رووداوه‌دا كه جگه له گیانله‌ده‌ستدانی 2 گه‌نج، یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی شكاوه، چیرۆكی چركه‌ساتی رووداوه‌كه بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "هەر ئه‌وه‌نده ئاگام لە خۆم بوو کە ئۆتۆمبیلەکە بەرەوروم هات".
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه لە دوای هەڵگرتنی کەرەنتینه، رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو به‌رزبوونه‌ته‌وه، له‌وباره‌شه‌وه یوسف بازیانی، پسپۆری بواری هاتووچۆ دەڵیت: پێويستە هۆشیاری و ياساكانى هاتووچۆ بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە.
بەپێ داتاكان رۆژانە چوار کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیان لە دەست دەدەن، کە بەشێکی زۆری رووداوەکان به‌هۆی نەبوونی هۆشیاری هاتووچۆو پابەندنەبوونە بە رێنمایەکان لەلایەن شۆفێرانەوە، رووداوەكه‌ی شەوی رابردووش بەهۆی پێشبرکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووه، كه يهكيكيان کۆنترۆلی لەدەستدا و لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی دیكه بەریەککەوتن.
H.B