گۆڕان: شاندی دانوستانکاری هەرێم لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا سەرکەوتوو بوو
K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای ئه‌وه‌ی شانده ته‌كنیكییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دانوستانكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو، كاتێك له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته شاندی باڵای سیاسیی هه‌رێم بچێته به‌غدا، چونكه به‌شێك له كێشه‌كان به سیاسی كراون.
له‌وباره‌یه‌وه ئەنوەر کەریم، ئەندامی ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه: له‌به‌ر ئەوەی بەشێك لە کێشەکانی ھەرێم لە بەغدا بە سیاسی کراون، بۆیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کێشانە پێویستە شاندی باڵای سیاسی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بکات و ده‌بێت كه‌سانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و كیشانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن.
له‌كاتێكیشدا زۆر جار هه‌ست به‌وه كراوه كه به‌غدا ویستوویه‌تی خۆی له جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدزێته‌وه، به‌سیاسی كردنی كێشه‌كانی وه‌ك بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش له به‌غدا مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، به‌ختیار مسته‌فا، چاودێری سیاسی به پێویستی ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی فه‌رمی و به چاودێری و ئاگاداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ستایشی هه‌وڵه‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
H.B