بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبوویەوە
گوتەبێژی بازاڕی دۆلار فرۆشانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، دوای ماوەیەک لە سەقامگیربوونی، ئەمرۆ جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراق بەرزبوویەوە.
یەکشەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2026، کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دۆلار فرۆشانی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبووە، بەڵام نازانرێ ئەم بەرزبوونەوەیە تا چەند دەبێت.
گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 144 هەزار.900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرا، هەزار دینار زیاتر بەرزبووەیەوە ئەمەش بۆ دۆلار زۆر دەکات.
باسی لەوەش کرد، هاتنی ساڵی تازە و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێران لە هۆکارە سەرکییەکانن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار، هەروەها تاوەکوو نازانرێت حکوومەتی عێراق لەمەبەدوا ڕۆژانە چەند پارە دەخاتە بازاڕەوە، چونکە تاوەکوو پێش ساڵی نوێ ڕۆژانە 280 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە.
گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر، گوتیشی، چەند مانگێکە بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی جێگیرە، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە بەهای ڕوویدا.
