رێوەڕەسمی جەژنی باتزمی لەلایەن ئێزدییەکان بەڕێودەچێت
جەژنی باتزمی یاخود جەژنی پیری ئالی یەکێک لە جێژنە کۆنەکانی نێو ئایینی ئێزدی، ڕێورەسمە ئایینە بەبۆنەی ئەم جەژنەوە بەڕێوەدەچن.
عەبدوڵڵا تەمەن 11 ساڵان، لە ئاوارەیی دا جەژنەکەی دەگڕێت، دوای هاتنی ژمارەیەکی زۆری میوان، دەزووی باسمار لە دەستیان دەکات، ئەم دەزووە واتای بەشداریکردنیان لە جەژن و بەجێهێنانی بەڵێنەکانیانە.
عەبدوڵلا بەرەکات، ئاوارەیەکی ئێزدییە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: 11 ساڵە لە ئاوارەیدا جەژن دەگێڕین، خواست و هیوای ئێمە گەڕانەوەیە بۆ زێدی خۆمان، ئەم جەژنەمان پارستووە و سەرەرای ئەوەی چەندین نەهامەتی و ناخۆشیمان بەسەرهاتووە، لەسەر ڕێچکەی باب و باپیرانمان بەردەوام دەبین.
لە ڕێوڕەسمەکانی دیکەی جەژنەکە، نان خواردن وهەڵکردنی چرایە، لەو ڕۆژەنەدا بەیانی زوو کابانی ماڵەوە خواردن بۆ میوانەکان ئامادە دەکات و بە مەبەستی پیرۆزبایکردن سەردانی یەکتر دەکەن.
خانێ حوسێن، هاووڵاتیی شەنگاڵ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: جەژنێکی پیرۆزی ئێمەیە و هەزاران ساڵە باب و باپیرانی ئەم جەژنەیان زیندووکردوووەتەوە و ئێمەش بەردەوامبین لە بەرزراگرتنی، بۆ ئامادەکردنی خواردن بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستین، لەگەڵ ئافرەتانی دیکەی دراوسێ هاوکاری یەکتر دەکەین بۆ ئامادەکردنی خواردن.
یەکەم جەژنی ئێزدییەکانە دەکەوێتە نێوان ساڵی کۆن و نوێ، لە یەکشەممەی ساڵی کۆن و نوێ بەردەوام دەبیت و هەر ڕۆژە و ڕێورەسمی خۆی هەیە، لەنێو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بە پیرۆز و تایبەتمەند یادی دەکرێتەوە.
