داوای پلەیستەیشنی کرد خشتی بۆ دەرچوو

پلەیستەیشن پێنج
پلەیستەیشن پێنج

K24- هەولێر:

لە ویلایەتی یووتا لە ئەمەریکا، پیاوێک لە رێگای ماڵپەڕی ئیبەی، کاڵایەک دەکڕێت، لە بری پلەیستەیشن پێنج، خشتێکی بۆ دەهێنن کە لەسەر شێوەی پلەیستەیشن پێنج دروستکراوە.

هاووڵاتییە ئەمەریکییەکە لە پاکەتی پلەیستەیشن پێنج خشتەکەی بۆ نێردراوە، کاتێک دەیکاتەوە خشتێکی رەنگکراو بە پلەیستەیشن پێنج دەردەهێنێت. نرخی ئەو خشتەش 878 دۆلار لەسەر کابرا کەوتووە.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی ئیبەی دەڵێت، پێشتر هۆشدارییمان داوە لەوەی کەسانێک بەهۆی زۆری خواست لەسەر پلەیستەیشن پێنج، ساختەکاریی دەکەن، ئێمە رێکاری پێویست دەگرینەبەر.

لە ئێستادا، کابرا داوای پارەکەی دەکاتەوە و سکاڵای تۆمار کردووە.

جاری یەکەم نییە، هەندێک کەس ماڵپەڕەکانی کڕین و فرۆشتن بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنن. جیا لەوەش، هەندێک کەس گلەیی لەوە دەکەن، ئەوەی بە وێنە نیشان دەدرێت جیاوازە لەوەی بۆیان دەچێت.

The Mirror