سلێمانی..تۆمەتبارێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووبووەوە و کوژرا
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تۆمەتبارێک کە هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرا، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕووبەڕوو بووەوە و بەسەختی بریندار کرا، بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2025، هاووڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و خەڵتانی خوێن کرا، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە گەڕەکی کۆڵەبی شاری سلێمانی، هاووڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمیلەکەیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا، دوای ئەوەی بە قورسی بریندار کرا و گەیەندرایە نەخۆشخانەی شۆڕش، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەکەی پۆلیس گوتیشی: کوژراوەکە تەمەنی 55 ساڵە و هۆکاری کوژرانەکەی نەزانراوە، بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە .
بۆ دەستگیرکردنی، هێزەکانی سلێمانی بەدواوەی تۆمەتبارەکە بوونە و هەوڵیانداوە دەستگیری بکەن، بەڵام تۆمەتبارەکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەگەڵیان ڕووبەڕووبووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا تۆمەتبارێکی داواکراو لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنیەكان كوژرا، هەروەها كارمەندێكی هێزە ئەمنیەكانیش برینداربوو.
