نرخی نەوت بەرزبووەوە

کێڵگەیەکی نەوت لە کوەیت
کێڵگەیەکی نەوت لە کوەیت

K24- هەولێر:

بەهۆی بڕیاری رێکخراوی ئۆپێک لەبارەی زیادکردنی بەرهەم بەشێوەیەکی کەم و زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، سێ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە، 49 دۆلار و 28 سەنت؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 46 دۆلار و 38 سەنت بەرزبووەوە.

رێکخراوی ئۆپێک بڕیاریداوە، بۆ مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، بەرهەمی نەوت زۆر زیاد نەکات، بۆ مانگەکانی دیکەش، دانووستاندن دەکەن و بڕیاری لەسەر دەدەن.

بەهۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی، نرخی نەوت لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو دابەزینی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی هەواڵەکان لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

Reuters