گەنجێکی شارەدێی وەرتێ لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
"پێشمه‌رگه‌یه و باوكی سێ منداڵه و له به‌یانییه‌وه له ماڵه‌وه ده‌رچووه"
K24- رواندز:
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندز رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ئه‌و شاره‌دێیه به‌هۆی هه‌ڵدێرانی له شاخ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئارام غەفور، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی وەرتێی سەر بەقەزای رواندز بە کوردستان24ی راگەیاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتیەکی دانیشتووی شارەدێی وەرتێ چۆتە کوێستانەکانی دەڤەرەکە و تا ئێواره سۆراخی نه‌بووه و خانەوادەکەی هەوڵیداوه پەیوەندی پێوه بكه‌ن، بەڵام بێ وەڵام بووە.
هه‌روه‌ها گوتی: دووای گەڕانێکی زۆری هاوڵاتیان، کەسوکاری ئه‌و هاووڵاتییه و مەفرەزەیەکی پۆلیس دواجار لە کاتژمێر 7ی ئێوارە تەرمەکەی لەچیای دڕەبی دۆزرایەوە و دیاربوو كه هەڵدێرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی وه‌رتێی گوتیشی، ئەو گەنجە لەدایكبووی ساڵی 1986 ـه، خێزاندارە و باوکی کوڕێك و دوو کچە و پێشمەرگەیە لە فەرماندەی هەڵگورد، راشیگەیاند، ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.
H.B