مستەفا نێروەیی كۆچی دوایی كرد
پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەرێكی دیاری كوردستان بوو
K24 – دھۆك
مستەفا ساڵح ئاغا نێروەیی، پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری دیاری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
مەستەفا نێروەیی، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری دیاری كوردستان، کاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9/12/2020، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر بەهۆی نەخۆشیەکی درێژخایەنەوە كۆچی دوایی كرد.
مستەفا نێروەیی لە ساڵی 1933 دایکبووە، هەڤاڵ و هاوسەنگەرێکی نزیکی بارزانی نەمر بوو، فەرماندە و كەسایەتییەكی دیاری پارێزگای دھۆك و كوردستان بوو.
مستەفا نێروەیی، یادەوەرییەکانی خۆی لەنێو شۆڕشدا وەکو پێشمەرگە و فەرماندە، لە پەرتووکێکدا بە ناوی (بۆ ئازادی یا وەلاتی) بڵاوکردووتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی مستەفا نێروەیی، لە رێوڕەسمێكدا لە گۆڕستانی شاخکی بە خاکبسپێردرێت.