نرخی نەوت دابەزی

کێڵگەیەکی نەوت لە کوەیت
کێڵگەیەکی نەوت لە کوەیت

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا، نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 18 سەنت دابەزی و بووە 48 دۆلار و 66 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 45 دۆلار و 45 سەنت دابەزی.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، بەهۆی نزیکبوونەوەی جیهان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیر نەبووە.

لە دواین زانیاری لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیای فایزەر رایگەیاندووە، ڤاکسینەکەیان هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە و ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.

Reuters