خێزانێک منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان بە ناوی یاریزانێکی ئامەدسپۆر ناوناوە
خۆشەویستی خەڵکی باکووری کورستان بە تایبەت شاری دیار بەکر بۆ یانەی ئامەدسپۆری شارەکەیان، سنورەکانی تێپەڕاندووە و خەڵکی ئەو شارە ناوی منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان بە ناوی یاریزانەکانی ئەو یانەیە ناودەنێن.
بەم دواییە لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان چەند خێزانێک بەهۆی خۆشەویستیە گەورەکەیان بۆ یانەی ئامەدسپۆری شارەکەیان، ناوی یاریزانەکانی یانەکەیان لەسەر کۆرپەکانیان دادەنێن، تازەترین کۆرپە لەدایکبووی هاوڵاتیەکی شاری دیار بەکر بە ناوی دیا سابا یاریزانی ئیسرائیلی یانەی ئامەدسپۆر ناونراوە و ئەو ماڵباتە ناویان لە کۆرپەکەیان ناوە شەڕڤان دیا سابا.
دیا سابا یاریزانی ئیسرائیلی یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانە و بەم دواییەش ئایینەکەی گۆڕیوە و هاتووەتە سەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام، هەربۆیەش خەڵکی باکووری کوردستان خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ ئەو یاریزانە هەیە.
پێشتریش ماڵباتێکی خەڵکی دیاربەکری باکووری کوردستان ناوی کۆرپەکەیان ناوە ئێمبایێ دیان کە ئەویش یاریزانێکی یانەی ئامەدسپۆرە، هەروەها پێشتریش چەند ماڵباتێک ناوی کریستیان رۆناڵدۆیان لە کۆرپەکانیان ناوە.