نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له‌ تاقیگه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر
كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له‌ تاقیگه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندنی دواین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا، تووشبوونی 287 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

لەو ژمارەیەش، 13 کەس لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 163 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 99 هەزار و 501 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 256 کەس گیانیان لەدەستداوە.