بانکی ناوەندی بەهای دۆلاری لە بودجەی 2026 دیاریکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، بانکی ناوەندیی عێراق بەفەرمی وەزارەتی دارایی ئاگادار کردووەتەوە کە بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2026، بەهای دۆلار بە هەمان نرخی فەرمی خۆی دەمێنێتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی- فەرمانگەی بودجە-بەشی ئامادەکردنی بودجەی بەکاربردن کردووە، سەبارەت بە دیاریکردنی بەهای فەرمی ئاڵوگۆڕ کە لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕالیی کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2026 کاری پێ دەکرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو بەهایەی بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2026 جێگیر دەکرێت، بریتی دەبێت لە 1300 دینار بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمەریکی.

بانکی ناوەندی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم 1300 دینارە لە مانگی شوباتی 2023ەوە جێگیر کراوە و وەک خۆی لە بودجەی ئەم ساڵیش بەردەوام دەبێت.