ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەمجۆرە کەسانە ناشێت

ڤاکسینی کۆرۆنا
ڤاکسینی کۆرۆنا

تەندروستی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی هەستیاریی تووندیان هەیە (حەساسیەت)، ناتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

ئەمەش دوای ئەوە هات، دوو ئەندامی ئێن ئێچ ئێس (خزمەتگوزاریی تەندروستی نیشتمانی) بەریتانیا، لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە لایەن کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆتێک بەرهەمهاتوون، دووچاری هەستیارییەکی زۆر بوون.

هەردوو کەسەکە هەستیارییەکەیان بەجۆرێک بووە، پێشتر دەرمانی دژە هەستیارییان بەکارهێناوە.

ئەگەرچی تەندروستی ئەو دوو کەسە بەرەو باشتربوون دەچێت، بەڵام بەریتانیا هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی هەستیاریی تووندتیان هەیە، ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار نەهێنن، لەکاتێکدا، پێشتر هەردوو کۆمپانیا ئەوەیان راگەیاندبوو، ڤاکسینەکە بۆ هەموو تەمەن و کەسێک تەندروستە.

Sky News