ئێران سزا به‌سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكی له یه‌مه‌ن ده‌سه‌پێنێت
ئێران: باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكی له سه‌نعا، هۆكاری كاره‌ساتی مرۆییه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سزای به‌سه‌ر "كریستۆڤه‌ر هه‌نزل"، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له یه‌مه‌ن سه‌پاندووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر سزای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر باڵیۆزی ئێران له سه‌نعا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، " به پشتیوانی چه‌ك و پاره و هه‌ڵوێستی سیاسی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له سه‌ركردایه‌تیكردنی جه‌نگ و كوشتنی خه‌ڵكی بێتاواندا كرووه".
ئاماژه‌شیكرد، "باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له سه‌نعا، هۆكاری كاره‌ساتی مرۆییه، به‌شداربووه له به‌رده‌وامیدان به سزای توند و نامرۆڤانه دژی گه‌لی یه‌مه‌ن، رۆڵی سه‌ره‌كی له دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته گێڕاوه، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی نه‌یاری سیاسی، هاوكاری كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ی كردووه".
دوێنێ، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سزای به‌سه‌ر به‌رپرسێكی فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا سه‌پاندووه، كه ئێران وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له یه‌مه‌ن ناساندوویه‌تی.
سه‌رچاوه: RT