له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سكاڵا له دژی فه‌یسبووك تۆمار ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فه‌یسبووك رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی یاسایی ده‌بێته‌وه له ئه‌مه‌ریكا و دادگای باڵای ئه‌و وڵاته خه‌ریكه كۆمپانیاكه ناچار ده‌كات دوو ئه‌پلیكه‌یشنی خۆی بفرۆشێت، كه ئینستاگرام و واتئه‌سپن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) بڵاویكردووه‌ته‌وه، له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سكاڵا له دژی كۆمپانیاكه جووڵێنراون و تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكانی ركابه‌ری ده‌كڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه‌ی فه‌یسبووك له بازاڕی كار هه‌یه‌تی.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، پێشتر فه‌یسبووك هه‌ریه‌كه له ئه‌پی ئینستاگرام به بڕی 1 ملیار دۆلار له ساڵی 2012 كڕیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها واتسه‌ئپیشی له ساڵی 2018 به بڕی 19 ملیار دۆلار كڕیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌كارهێنانی هه‌ژموونی به‌هێزی خۆیه‌تی له بازاڕی ته‌كنه‌لۆژیا.
لێتیشیا جه‌یمس، داواكاری گشتی نیویۆرك به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه فه‌یسبووك هێزی خۆی بۆ قۆرخكردن و كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیا ركابه‌ره بچووكه‌كان به‌كارده‌هێنێت و بواری مانه‌وه‌یان نادات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حیسابی به‌كارهێنه‌رانه.
جه‌یمس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاره‌كانی فه‌یسبووك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كۆمپانیا بچووكانه، به‌ر له‌وه‌یه ئه‌و كۆمپانیایانه بتوانن كێبڕكێی فه‌یسبووك بكه‌ن، به‌وه‌ش ئه‌و كۆمپانیایه ده‌یه‌وێت بواره‌كه ته‌نیا بۆخۆی بمێنێته‌وه و كه‌س نه‌توانێت ركابه‌ری بكات.
جێنیفه‌ر نیوستێد، راوێژكاری كۆمپانیای فه‌یسبووكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆماركراون به‌لاڕێدابردنی مێژووه و یاساكان بۆ ئه‌وه نه‌كراون كه كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كان سزا بده‌ن.
روونیشی كرده‌وه، كه هه‌ردوو ئه‌پی ئینستاگرام و واتسئه‌پ ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه كه له‌لایه‌ن فه‌یسبووك كڕدراونه‌ته‌وه و ملیۆنان دۆلار له په‌ره‌پێدانیان خه‌رجكراوه.
پێده‌چێت دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه یاسایه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه رێگه‌نه‌دات كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، كۆمپانیای بچووك و ركابه‌ری نوێ و داهاتووی خۆیان بكڕنه‌وه، به‌و پێیه‌ی پێشتر كۆمپانیا ئه‌لفابێتی خاوه‌نی گووگڵ، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بچووكی كڕیوه‌ته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی په‌ره‌یپێداون.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سكاڵاكان بۆ ئه‌وه‌یه بوار و ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م كۆمپانیای بچووك و كه‌سانی دیكه‌ش بمێنێته‌وه، نه‌ك هه‌موو بازاڕی ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و كۆمپانیایه‌ك قۆرخ بكرێن.
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك پێشبینی نه‌كردووه ئه‌و سكاڵایانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر داهاتووی فه‌یسبووك هه‌بێت.
به گوێره‌ی تۆمارێكی ده‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی كۆمپانیای فه‌یسبووك، كه له‌لایه‌ن وێبسایتی "زه ڤێرج" بڵاوكراوه‌ته‌وه، زوكه‌ربێرگ له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2020 به كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبووكی راگه‌یاندووه، كۆمپانیاكه‌یان ده‌چێته ناو جه‌نگێكی یاسایی و چه‌ند ئاسته‌نگێكی یاسایی دێنه‌پێش، سكاڵاكانیشی به بوونی "هه‌ڕه‌شه" وه‌سفكردووه.