دیمیتری مێدڤێدێڤ: بوونی هیچ هێزێکی ڕۆژئاوا لە ئۆکرانیا قبووڵ ناکەین
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەبوونی هیچ هێز و یەکەیەکی سەربازی وڵاتانی ئەوروپا لە نێو خاکی ئۆکرانیا قبووڵ ناکات.
شەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2026، دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە ماڵپەڕی "ئێکس" نووسیویەتی: "سەرکردە گەمژەکانی ئەوروپا هێشتا دەیانەوێت شەڕ لە ئەوروپا ڕووبدات، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزاران جار گوتراوە ڕووسیا هیچ یەکەیەکی سەربازی لە وڵاتانی ئەوروپا یان ناتۆ لە ئۆکرانیا قبوڵ ناکات.
مێدڤێدێڤ لەگەڵ پۆستەکەیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا بە بەکارهێنانی سیستەمی "ئۆرێشنیک" کە توانای بڕینی 13 هەزار کیلۆمەتری هەیە لە کاتژمێرێکدا دژی ژێرخانی وزەی ئۆکرانیای داناوە، ئاماژەی بەوەکردووە، مۆسکۆ ئامانجی گەورە و ستراتیژی لە ئۆکرانیا پێکاوە.
لە پۆستەکەیدا وەڵامی ئەو هەواڵانەی داوەتەوە کە گوایە
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئەم هێرشانەی وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، لە مانگی کانووی دووەمدا ئەنجامداوە.
هەینی 9ـی کانوونی دووەمی 2026، دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا، وێنەی ئەو پاشماوانەی بڵاوکردەوە کە گوایە پارچەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی "ئۆرێشنیک" بووە، کە بۆ جاری دووەم لە هێرشێکدا ناوچەی لڤیڤی لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کردە ئامانج، بەڵام ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکان نەکردووە.
قسەکانی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، لە کاتێکدایە، پێنجشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2026، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: بەڵگەنامەی دوولایەنە سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا بە کردەوە ئامادەیە لە بەرزترین ئاستدا بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆتایی پێبهێنرێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پۆستەکەیدا دوایین هێرشەکانی ڕووسیای بۆ سەر کەرتەکانی کارەبا و گەرمکەرەوە و ژێرخانی ئاوی ئۆکرانیا ئیدانە کرد، کە بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بێ کارەبا و گەرمکەرەوە ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن لەگەڵ مۆسکۆ قسە دەکات سەبارەت بە ئامادەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوانیان بۆیە تاوەکو ئەو کاتە چاوەڕوانی وەڵامی ڕووسیا دەکەن، هاوکات جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەڵگەنامەی گەرەنتی ئەمنی ئامادەیە بۆ ئەوەی سەرکردەکان واژۆ بکەن.