مەسنجەری فەیسبووک لەکارکەوت
K24 - هەولێر
مەسنجەری فەیسبووک لە چەند شوێنێکی جیهان، لەوانەش کوردستان، لەکارکەوتووە و ئێستا بەکارهێنەرانی مەسنجەر ناتوانن لەڕێگەی ئەو ئەپەوە پەیوەندی بەیەکدییەوە بکەن.
وێبسایتی داون دیتێکتەر، کە لەڕێگەی پۆست و گلەییەکانی خەڵکەوە داتای لەکارکەوتنی ئەپەکان دیاری دەکات، دەریخستووە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە لە هەر خولەکێکدا دوو هەزار و 400 کەس لە بەریتانیا گلەییان کردووە لەوەی: ناتوانن بچنە نێو مەسنجەر و نامە بنێرن.
زۆربەی کێشەکە، بەتایبەتی لە بەریتانیایە، بەڵام لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش وەکو فەرەنسا و بەلجیکا هەمان کێشە دروست بووە.
هەتاوەکو ئێستا فەیسبووک هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر بوونی ئەو کێشەیە و وادەی چاکبوونەوەی نەداوە.