تەندروستی سلێمانی 125 دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێنێت
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، 125 کەس لە دەرچووانی پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری بێهۆشکاری دادەمەزرێنێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و هەرکەسێک ئارەزوومەندە سەردانیان بکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم.
نووسراوەکە بەپێی فەرمانێکی وەزاری لە 29-11-2020 ئامادەکراوە و 6-12-2020 بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا نێردراوە.