ئالۆنسۆ پێش كلاسیكۆ هۆشداریی دەداتە یاریزانەكانی ریال مەدرید
ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانی رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، ریال مه‌درید 13 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ر و پێش یارییه‌كه‌ش چابی ئاڵۆنسۆ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كیلیان ئێمباپێ ئاماده ببێت به سه‌ره‌كی یاریی پێده‌كه‌م.
ریال مه‌درید دوای ئەوەی له یاریی پێشكۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌رووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه و بۆ پێنجه‌مین وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانیا و ئەمشەو لە كاتژمێر 10:00ـی شەو بە كاتی هەولێر له سعوودیه رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه.
له‌م یارییه ئیدێر میلیتاو به‌هۆی پێكان یاریی ناكات و براهیم دیازیش به‌هۆی به‌شداریكردنی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا داده‌بڕێت، كیلیان ئێمباپێش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری یاریی پێشكۆتایی نه‌كرد گه‌یشتووه‌ته جه‌دده و چابی ئاڵۆنسۆش رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێمباپێ ئاماده ببێت به سه‌ره‌كی یاریی پێده‌كه‌م، ئالۆنسۆ دەشڵێت: لە كلاسیكۆ پێشبینی هەموو ئەنجامێك دەكرێت.
لێدوانەكانی ئاڵۆنسۆ لەبارەی كلاسیكۆ
به‌راستی هه‌ستێكی زۆر خۆشه كاتێك ده‌بینم ئه‌و هه‌موو هانده‌ره هانمان ده‌ده‌ن، ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و له هه‌موو جیهان هانده‌ری هه‌یه و هیوادارم له‌م یارییه‌ش بێنه یاریگه و هانمان بده‌ن، تیروپشكه‌كه ئاوابوو، بارسێلۆنا رۆژێك پشووی زیاتر بوو، هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ری نییه و نابێت ببێت به به‌هانه بۆ هیچ شتێك و ده‌بێت به ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆمان بچینه یاریگه، ده‌بێت له رووی جه‌سته‌یی و هزری زۆر باش ئاماده ببین، به‌رگریمان باش بووه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌مان زۆره و له هێڵی به‌رگری یاریزانمان كه‌مه، پێش یارییەكە بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌ده‌ین، هه‌ندێك له یاریزانه‌كانم زۆر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بۆ خۆیان و تیپه‌كه‌ش باشه و دوودڵی ناهێڵێت، هه‌ندێك ئێمه به به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی ناسناوی سوپه‌ر نازانن، منیش پێموایه ئه‌مه یارییه و ئه‌گه‌ری روودانی هه‌موو شتێك هه‌یه، ئێمه چاومان له پێشكه‌شكردنی ئاستێكی باشه و ده‌بێت هانده‌رانمان دڵخۆش بكه‌ین، له‌م یارییه‌ش ئامانجمان ته‌نیا بردنه‌وه‌یه، ئێمباپێ رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت، پلانمان ئه‌وه‌بوو بۆ یارییه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ بانگهێشتی بكه‌ین، به‌ڵام په‌شیمان بووینه‌وه و ئێستاش بۆ ئه‌م یارییه به‌ته‌واوه‌ی ئاماده‌یه، له دواین راهێنان بڕیار له‌سه‌ر یارییكردنی ئێمباپێ ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ئاماده ببێت به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، یارییپێكردنی ئێمباپێ به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌بێت مه‌ترسی نه‌خه‌ینه سه‌ر، لامین یاریزانێكی زۆر باشه به‌ڵام ئه‌و به‌ته‌نیا نییه، به‌هۆی یه‌ك یاریزانیش هه‌رگیز پلانی یارییكردنمان ناگۆڕین.
ئامارە مێژووییەكانی نێوانیان
ریال مه‌درید له مێژوودا 13 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی سوپه‌ری ئیسپانی، دواینجار له سالی 2024 بوو كاتێك له یاریی كۆتایی به به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بارسێلۆنای برده‌وه، له‌وه‌ته‌شی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بووه‌ته چوار یانه شاهانه‌كان شه‌شه‌مین جاره بگاته یاریی كۆتایی، له پێنج جاری رابردوو سێ جار بووه‌ته پاڵه‌وان و دوو جاریش له یاریی كۆتایی دۆڕاوه و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بووه، ریال مه‌درید له دواین نۆ كلاسیكۆی نێوانیان پێنجیانی بردووه‌ته‌وه و له چوار كلاسیكۆش دۆڕاوه.