لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا 15 کەس بوونە قوربانی
پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، لە کاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ماڵێک لە ئیسلام ئاباد بوتڵێکی غاز تەقیەوە، لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە بووک و زاواش لەنێو مردووان بوون.
پۆلیسی ئیسلام ئاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، تەقینەوەکە لە شەو ڕوویداوە، کاتێک مێوانەکان بۆ ئاهەنگ گێڕان و خۆشی دەربڕین بەبۆنەی ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئەو دوو هاوسەرە کۆبوونەتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی تەقینەوەکە بەشێکی خانووەکە ڕووخاوە لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، بەدواداچوون بۆ هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، فەرمانی بە بەرپرسانی تەندروستی کردووە بە باشترین شێوە چارەسەری بریندارەکان بکەن و لێکۆڵینەوەی وردیش بۆ ڕووداوەکە بکرێت.