ئاگادارییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێرەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند؛ ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کە ئەپڵیکەیشنی "پسوولەی خۆراکی ئەلیکتڕۆنی" بەکاردەهێنن، سەبارەت بە خزمەتگوزاریی (تعدیل - گۆڕانکاری)، تێبینی ئەوە کراوە کە زۆربەی هاووڵاتیان بە هەڵە ئەم خانەیە پڕ دەکەنەوە.
ئەم خزمەتگوزارییە تەنیا بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە کە "خاوەن پێداویستی تایبەتن" و بەهۆی گرفت لە ڕوخساریاندا ناتوانن پڕۆسەی ناسینەوەی دەموچاو لە سیستەمەکەدا ئەنجام بدەن.
ڕاشیگەیاند؛ داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست، ئەگەر ئەو مەرجە ناتانگرێتەوە، بە هیچ شێوەیەک ئەم خانەیە پڕ نەکەنەوە، بۆ ئەوەی کارەکانتان دوانەکەوێت و گرفت بۆ سیستەمەکە دروست نەبێت.
