كه‌نه‌دا: سزای چین ده‌ده‌ین
له 2018ه‌وه نێوانیان گرژه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی كه‌نه‌دا، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ده‌ستگیركراوی خۆی له چین، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی چین ده‌كات.
له مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018)ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نه‌دا و چین گرژیان تێكه‌وتووه.
ئه‌و كاته حكومه‌تی كه‌نه‌دا، به‌ڕێوبه‌ری دارایی كۆمپانیای "هواوی"ی چین، "منگ وانزۆ"ی ده‌ستگیركرد و راده‌ستی ئه‌مه‌ریكای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی "ساخته‌كاری" سزا بدرێت، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی چین، دوو كه‌سی كه‌نه‌دی ده‌ستگیركرد، كه له رێكخراوی "ناحكومی" كاریان ده‌كرد.
چین ده‌ڵێت: هه‌ریه‌ك له "مایكڵ كوفریگ و مایكڵ سبایۆر"ی كه‌نه‌دایی سیخوڕیان كردووه و زیانیان به ئاسایشی نیشتمانی چین گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، "جاستین ترۆدۆ" سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی سزادانی چین ده‌كه‌ین.
گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه كه‌نه‌داییه بگه‌ڕێنینه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
له كه‌نه‌دا، ساڵی (2017) یاسایه‌ك به ناوی یاسای "له باره‌ی قوربانیانی حكومه‌ته بیانییه گه‌نده‌ڵه‌كان"، ده‌رچووه و ئه‌و یاسایه رێگه به حكومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌دات، سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێت، كه پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، بی بی سی
وه‌رگێڕان: ئ.ر