شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه
شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، لە سبەی سێشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت لە سبەی سێشەممەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات و سەرەتایی کاریگەری شەپۆلەکەش لە گەرمیان و دەووربەری کەرکووک و دهۆکەوە بێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لە ڕۆژی چوارشەممەوە پێشبینی تاوە بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقە دەکەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لەچەند ناوچەیەکی دیاری نەکراو، هەروەها پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لەگەڵ بارینی بەفر بەتایبەتی ئەو ناوچانە بەفریان لێ دەبارێت، سۆران و مێرگەسۆر و شێلادزێ و ئامێدی و سیدەکان و چەند ناوچەیەکی دیکە.
پێشبینی بڕی بارانبارین لە سێشەمە تاوەکوو ئێوارەی پێنجشەممە.
هــەولــێــر : 40 بۆ 55 ملم
دهــۆک : 18 بۆ 27 ملم
سـلـێـمانی : 35 بۆ 45 ملم
کــەرکـــووک : 25 بۆ 30 ملم
هــەڵـەبجە : 50 بـۆ 60 ملم
ئیدارەی سۆران : 40 بۆ 55 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین : 55 بۆ 63 ملم
ئیدارەی گەرمیان : 26 بۆ 35 ملم.