گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: هەر زیادەیەک لە ئاڵوگۆڕی دۆلاری سپی و شین وەربگیرێت حەرامە
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: نابێت جیاکاریی لەنێوان بەهای دۆلاری شین و سپی بکرێت
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لە بارەی حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی به‌نرخێكی جیاواز، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: چونکە لە یەک ڕەگەزن و نابێت جیاکاریی لەنێوانیاندا بکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا دەرچەیەکی شەرعی هێناوەتەوە.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، لە بارەی ئەو جیاکارییەی لە بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلاری سپی و دۆلاری شین لە مامەڵەی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕوونی دەکاتەوە، پێویسته جیاوازی لەنێوا بەهای هەردوو جۆرەکەی دۆلاردا نەکرێت، چونکە لە یەک ڕەگەزی دراون و دەبێت بێ زیاده و كه‌می بگۆردرێن.
هەر لە فەتواکەدا هاتووە "ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیه‌كه بفرۆشێت به جۆرێكی دیكه له دراو، ئینجا به‌و دراوه دۆلاری شین بكڕێت".
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی ئالوگۆڕكردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی به‌نرخێكی جیاواز روون دەکاتەوە
....
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت دیارده‌یه‌كی نامۆ له‌بازاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه كه دۆلاری كۆن (سپی) جیاوازی پێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دۆلاری تازه (شین) له‌نرخدا له‌كاتی ئاڵوگۆڕدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له به‌رواری 6/1/2026، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانی جگه له‌وه‌ی كه له ڕووی یاسایی هیچ جیاوازی نیه له نێوان نرخی ئه‌و دووجۆره دۆلاره، هه‌روه‌ها دوای راوێژ كردنی پسپۆرٍانی بازاڕی دراو و شێوازی مامه‌ڵه كردن به‌و دوو جۆره دراوه، و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به دۆلاری شینی ئه‌مه‌ریكی پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت و بێ زیاده‌و كه‌می بگۆردرێن به‌یه‌كتری، چونكه هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌گه‌زن و له‌یه‌ك جۆری دراون له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیشدا هاتووه : (لذَّهَبُ بالذَّهَبِ، والفِضَّةُ بالفِضَّةِ... مِثْلًا بمِثْلٍ، يَدًا بيَدٍ، فمَن زاد أوِ ازداد فقد أَرْبى؛ الآخِذُ والمُعْطِي فيه سواءٌ) رواه مسلم في صحيحه (1584) من حديث ابى سعيد الخدري (رضى الله عنه. بۆیه هه‌ر جۆره دراوێك قه‌رز كرا پێویسته به‌هه‌مان شێوه و هه‌مان ئه‌ندازه و ژماره بدرێته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزداری كه‌سێك یان كۆمپانیا‌و دوكانێك بوو به‌دۆلار، كه‌سی پێده‌ر ناتوانێت زیاد له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌قه‌رز داویه‌تی وه‌ریگرێته‌وه به‌بیانووی وه‌رگرتنی دۆلاری سپی.
تێبینی: ده‌رچه‌ی شه‌رعی له‌م واقیعه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیه‌كه بفرۆشێت به‌جۆرێكی دیكه له‌دراو، ئینجا به‌و دراوه دۆلاری شین بكڕێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
24/رجب/1447ه = 13/1/2026م = 23/به‌فرانبار 2725ك
ئایا وەرگرتنی پارە لەکاتی گۆڕینەوەی دۆلاری شین بە سپی حەرامە؟
لەلایەکی دیکەوە عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "لەکاتی گۆڕینەوەی دۆلاری شین بە سپی، وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک بە بیانووی جیاوازیی جۆرەکەیان، حەرامە."
ناوبراو ڕوونی کردەوە، کە لە ڕووی یاساییەوە دۆلاری سپی و شین یەک بەهان و یەک ڕەگەزی دراون؛ بۆیە دەبێت ئاڵوگۆڕەکە دەستبەدەست و بە هەمان بڕ بێت، هەر زیادەیەک لەم نێوەندەدا وەربگیرێت، حەرامە.