بەڕێوەبەری کۆمپانیای DNO: مانگی ڕابردوو بەرهەمهێنانی نەوت زۆر زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای DNO ئاشکرای دەکات، بۆ ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاد دەکەن و ژمارەیەک بیرە نەوتی دیکەش بەرهەمهێنانی تێدا دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، بیجان موسەفر رەحمانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای DNO لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوت زۆر زیادیکردووە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بەرهەمهێنانی نەوتمان گەیشتە 500 ملیۆن بەرمیل، بەمەش تواناکانمان زۆر زیادیکردووە، ئەو بنکانەی کاری تێدا دەکەین بەگوێرەی ستانداری جیهانییە، بەرهەمهێنانی 500 ملیۆن بەرمیل نەوت تەنیا ژمارە نییە، بەڵکوو گەواهیدەری پابەندی کۆمپانیاکەمانە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گوتیشی: سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییەی لە بەغدا و ناوچەکە بۆمان دروست دەکرا و هێرشە درۆنییەکان، بەڵام بەردەوامبووین تا بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە، هەروەها بۆ ئەمساڵ کار لەسەر ئەوە دەکەین بەرهەمهێنان لە ژمارەیەک بیرە نەوتی دیکە دا بکەین و بەرهەمهێنانی نەوت سەدان هەزار بەرمیل زیاد دەبێت.

بیجان موسەفر، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی دەکات، کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشتییان بوونە.

DNO کۆمپانیەکی بەناوبانگی جیهانە لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت کاردەکات و چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستانیش کاردەکات و لە چەندین وڵاتی دیکەی وەکوو: عومان، تونس، ئیمارات، چالاکە.