غەزال هوستانی: داوای زیادكردنی بهرههمی كێڵگه نهوتییهكانمان كردووه
غەزال هوستانی، سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوت و گازی تاوکێ، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند "داوامان لە هەموو کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز کردووە بۆ ساڵی 2026، ئاستی بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکەن."
جەختیشتی کردەوە "توانای وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان، وەک پەرەپێدانی کێڵگەکان و هەڵکەندنی بیر، پەیوەستە بەوەی ئایا لە کاتی خۆیدا و بە تەواوەتی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە دابین بکرێت."
پێشتر، بیجان موسەفر ڕەحمانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای DNO، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییەی لە بەغدا و ناوچەکە بۆمان دروست دەکرا و ئەو هێرشانەی بە درۆن کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکان، بەڵام بەردەوام بووین لە بەرهەمهێنانی نەوت.