"ڤایرۆسێك لەنێو یاریزانانی چێڵسی بڵاو بووەتەوە"
چەند یاریزانێكی یانەكەیان ڕەوانەی ماڵەوە كردووەتەوە
لیام رۆزینیۆری به‌رێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی چێڵسی پێش ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی 22ـی پرێمه‌رلیگ رۆژی شه‌ممه رووبه‌رووی برینتفۆرد ببنه‌وه رایگه‌یاند ڤایرۆسێك له نێو یانه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ند یاریزانێكیان ناردووه‌ته ماڵه‌وه، راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی چێڵسی دەشڵێت: هیچ یاریزانێك لای ئه‌و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی نییه و پێویسته یاریزانه‌كان خۆیان بسه‌لمێنن.
لیام رۆزینیۆر، راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند دێلاب و گیتینیس له ماڵه‌وه‌ن و تیمی پزیشكی چێڵسی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ چاكبوونه‌وه‌ی یاریزانه‌كان، پێموایه چه‌ند كه‌سێكی ده‌سته‌ی هونه‌ریش تووشی هه‌مان ڤایرۆس بوونە.
لیام رۆزینیۆری گوتیشی: ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی چێڵسی قسه‌م كرد و پێمگووتن خۆتان پاكوخاوێن رابگرن و ده‌سته‌كانتان بشۆن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سی دیكه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه نه‌بێت و ناچار نه‌بین دووریان بخه‌ینه‌وه، له كاتێكی زۆر هه‌ستیارداین و پێویستمان به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه، لای من یاریزانی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ بوونی نییه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی یاریزانه‌كان بڕیار ده‌ده‌م، هیچ یاریزانێكیش پێگه‌كه‌ی مسۆگه‌ر نییه، نه‌ك ته‌نیا گۆڵپارێز له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی یاریگه هه‌مان پێوه‌رم هه‌یه، ده‌بێت یاریزانه‌كان به شایسته‌یی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ هه‌موو یاریزانه‌كانه، پێویسته هاوشێوه‌ی گۆڵپارێزه‌كان خۆیان بسه‌لمێنن بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكه‌ن.
راهێنەرە نوێیەكەی چێڵسی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە (كیت ئاندرۆز)ـی راھێنه‌ری برینتفۆرد باش ده‌ناسێت و چه‌ندین جار له رابردوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كردووه، دەشڵێت: به‌راستی ئاندرۆز كاری گه‌وره ده‌كات و برینتفۆردی گه‌یاندووه‌ته لوتكه، به ئه‌نجامه‌كانی كیت شۆك نابم و شایسته‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌یه، به‌ختیشی هه‌یه له یانه‌یه‌ك كار ده‌كات هه‌موو شتێكی بۆ فه‌راهه‌م كراوه و ئامانجیشیان دروستكردنی ژێرخانێكی زۆر به‌هێزی وه‌رزشییه.
لەبارەی ناڕەزاییەكانی هاندەرانی چێڵسی، لیام رۆزینیۆری دەڵێت: هانده‌ران مافی خۆیانه ناره‌زایی ده‌رببڕن، یانه‌كه هی ئه‌وانه و پاره ده‌ده‌ن و هانی ده‌ده‌ن، بۆیه منیش لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی ناسناویان بۆ ببه‌مه‌وه و دڵخۆشیان بكه‌م، به ئامانجی دڵخۆشكردنیان ده‌چینه یاریگه، ئه‌گه‌ر یاریزانمان بوێت گرێبه‌ست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌م یاریزانانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستن هه‌ڵبسه‌نگێنم و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش هه‌لی یارییكردن وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ریش گرێبه‌ستمان كرد ده‌بێت گرێبه‌ستی گونجاو بكه‌ین،
لیام رۆزینیۆر، راهێنەری پێشووی ستراسبێرگی فەرەنسی بوو، هەمان خاوەنی یانەی چێڵسی ئەو یانەیەی كڕیوە، لیام سەرەتای ئەم مانگە لە شوێنی مارێسكا ئەركی راهێنەرایەتی چێڵسی وەرگرت سەرپەرشتی دوو یاریی كردووە، یارییەكی بردووەتەوە و یارییەكی دۆڕاندووە.