ترەمپ سوپاسی ئێران دەکات
سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی ئێران دەکات بههۆی ئەوەی خەڵك لە سێدارە نادات.
هەینی، 16ـی کانوونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپاسی سەرکردایەتیی ئێران دەکەم بەبۆنەی ئەوەی بڕیاری لە سێدارەدانی زیاتر لە 800 کەسی هەڵوەشاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیار بوو دوێنی زیاتر لە 800 کەس لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە بدرێن.
پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، کارۆڵاین لێڤێت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو: بەھۆی ھۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئێران 800 سزای لە سێدارەدانی ڕاگرت و پەیوەندیی و گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران ھەبووە و بە وەردی چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەین.
هەروەها گوتوبووی: سەرۆک ئەمریکا ھۆشداری توندی دایە بەرپرسانی ئێران و هەموو بژاردەکان لەسەر مێز بۆ سەرۆک کۆمار ماونەتەوە.