بەرهەم ساڵح: لە پەرەسەندنی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانین

بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران
بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران

کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی پەرەسەندنی ئاستی گرژی و ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەربڕی و داوای رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات.

بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە.

هاوکات داوای دانبەخۆداگرتن، گفتوگۆ و رێزگرتنی لە یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.

لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.