سوپای پاسداران: وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل و فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنمان کردە ئامانج
سوپای پاسدارانی ئێران، بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی هەستیاری لەناو ئیسرائیل راگەیاند، کە دیارترینیان وەزارەتی بەرگری و فڕۆکەخانەی سەرەکیی ئەو وڵاتەیە.
سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هێرشیان کردووەتە سەر وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل و فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن.
هاوکات باسی لەوە کرد، "لە هێرشەکانمدانە جگە لە بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژ، مووشەکی هایپەرسۆنیکیشمان بە کار هێناوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.
لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.