سەرۆک بارزانی و شەرع بە تەلەفۆن پەرەسەندنەکانی سووریایان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دووپاتیان لە یەکڕیزی و سەقامگیریی سووریا کردەوە.
یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە پێگەیشت.
سەرۆک بارزانی و شەرع، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆخی سووریا و دوایین پیشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
هاوکات هەردوولایان دووپاتیان لە یەکڕیزی و سەقامگیریی سووریا کردەوە.
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاند.
ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێککەوتنەکە بریتی بوو؛ لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.