تیروپشكی یۆرۆپالیگ عه‌لیره‌زا و جیرارد رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌كاته‌وه
دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یوێفا له شاری نیۆنی سویسرا تیروشكی قۆناخی 32ـی یۆرۆپالیگیش راكێشرا، مانچێسته‌ر یونایتد رووبه‌ڕووی ریال سوسیداد ده‌بێته‌وه.
له تیروپشكی قۆناخی 32ـی یۆرۆپالیگ، خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌كات به‌رامبه‌ر ڤۆڵفسبێرگه‌ری نه‌مساوی.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا سرێڤنا زڤێزدای سڕبی له ئه‌ركێكی سه‌خت رووبه‌ڕووی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر بێنفیكای پورتوگالی یاری ده‌كات، سلاڤیا پراگ و لێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی به راهێنه‌رایه‌تی جینارۆ گاتوزۆ له قۆناخی داهاتووی یۆرۆپالیگ به‌رامبه‌ر گرنادای ئیسپانیا یاری ده‌كات
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا ریال سوسیداد و مانچێسته‌ر یونایتد به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئایاكسی هۆڵه‌نداش رووبه‌ڕووی لیلی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه
یانه‌ی رۆیال ئانتۆێرپی به‌لجیكا كه عه‌لیره‌زا بێرانوه‌ندی گۆڵپارێزه كورده‌كه یاری بۆ ده‌كات رووبه‌ڕووی تیپه‌كه‌ی ستێڤن جیرارد گڵاكسۆ رێنجرزی سكۆتله‌ندی ده‌بێته‌وه
یانه‌كانی لیڤه‌ركووزن و هۆفینهایمی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی یه‌نگ بۆیز و مۆڵده یاری ده‌كه‌ن.
یانه‌ی شاختار ماكابی ته‌له ئه‌بیب به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه و یانه‌ی رۆمای نوێنه‌ری ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ براگای پورتوگالی یاری ده‌كات.