سوپای عەرەبیی سووریا قەدەغەی هاتووچۆی لە شەدادی ڕاگەیاند
سوپای عەرەبیی سووریا قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە شاری شەدادی ڕاگەیاند و جەخت دەکاتەوە کە دەستوەردان دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی زیندانەکە.
دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە شاری شەدادی و ناوچەکانی دەوروبەری سەپێندراوە.
سوپای عەرەبی سووریا بڕیاریداوە دەستوەردان بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو چەکدارانەی کە گوایە لە زیندانەکان ئازاد کراون. هەروەها گشت یەکە سەربازییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕاپۆرت لەسەر هەر جووڵەیەکی چەکدارانی داعش بدەن.