سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان دۆخی سووریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگ و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.
