مەرجەكانی رامۆس بۆ پەیوەندیكردن بە قوە جەوییە ئاشكرا دەبێت
چەند رۆژێکە لە میدیاکانی عێراق و ناوچەکە دەنگۆیەک بڵاوبووتەوە، گوایە بەرپرسانی یانەی قوەجەوییەی ئەو وڵاتە ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری پێشووی یانەکانی ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان پێشکەش کردووە و چاوەڕێ وەڵامی ئەو یاریزانە دەکەن.
سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2005 بوو کە هاندەران ئەو یاریزانەیان زیاتر ناسی و ئەویش دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو یاریزانە دوای 16 ساڵ دواجار ساڵی 2021 ریزەکانی مێرنگی جێهێشت.
بەرگریکارە پۆلاینەکەی پێشووی یانەکانی ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان، کۆتا وێستگەی لەگەڵ یانەی مۆنتێری مەکسیکی بووە و ئەو یاریزانە سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە مەکسیکەیەکە کۆتایی هاتووە و ئێستا بێ یانەیە.
دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی قوەجەوییەی عێراقی زانیان رامۆس گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و ئەو یانەیەی جێهێشتووە، ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە، بەڵام وەکو دیار خواستەکانی ئەو یاریزانە هێندە قورسن یانەکە لە گواستنەوەی پاشگەزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، سێرخیۆ رامۆس 3 مەرجی بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی قوە جەوییە داناوە دیارترینیان 10 ملیار دینار لەگەڵ چەند پاسەوانێكی تایبەت و تەرخانكردنی نهۆمێك لە باشترین هۆتێلی بەغدا.